بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی کەریمی فیرووزجایی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بەیاننامەی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیس سەبارەت بە ناردنی کاروانی یارمەتی بۆ خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و ڕاگەیاندنی ئامادەیی نوێنەران بۆ هاوڕێی کردنی ئەو کاروانەی خوێندەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن لە دۆخێکی سەخت و قەیرانیدان، نەبوونی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی و مادەی توندروستی و ... و شەڕی سەپێندراو لەلایەن سعوودی و ئەمریکا و ئیسرائیل، هەڕەشەیە بۆ سەر سەدان هەزار ژن و پیاو و منداڵی یەمەنی.
هەروەها لە ئەو بەیاننامە ڕاگەیێندراوە کە مانگی سووری ئێران خێرا یارمەتی مرۆڤدۆستانە بگەیێنێتە دەستی خەڵکی یەمەن و کۆمەڵێک لە نوێنەرانیش ئامادەیی خۆیانیان بۆ هاوڕێی کردنی پاپۆڕی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەن ڕاگەیاند.
هەروەها لە ئەو بەیاننامە داوا کە لە هەموو ڕێکخراوە جیهانی و مرۆڤدۆستانەکان کراوە کە فریای خەڵکی یەمەن بکەون.
Your Comment