بێ گومان حزبەکەی ئەردۆغان بەم زووانە دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات

پەروین بوڵدان لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە دەستگیری سیاسەتوانانی کورد، وتی: پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە سەروبەندی لەدەست دانی دەسەڵاتەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بوڵدان، سەرۆی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە کە سەفەری پارێزگای قارسی کردووە، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە دەستگیری سیاسەتوانانی کورد وتی: ئاک پارتی هەرچی زیاتر شکست دەخوات زیاتر هێرش دەکات و هێرشەکانیش درێژەیان دەبێت، بەڵام لە بەرانبەر ئەو هێرشانە ئێمە بۆ دەست خستنی ئازادی، ئاشتی و دیمۆکراسی ڕاناوەستین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە هیچ لەونێک پێمان وانیە کە دۆستانمان کە دەستگیر کراون تاوانبارن.

بوڵدان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە یاک پارتی بەم زووانە دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات و هیچ کەس هیچ گومانێکی لە ئەوەدا نەبێت. بەڵام بەبۆنەی هەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە دادگایی و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت. ئەو حکومەتە ئەبێ وەڵامدەری ئەو هەموو گوشار و توندوتیژی و جەنایەتانە بێت.

News Code 34244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =