هەڵسوکەوتی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر کوردەکان نالەبارە

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە تورکیا کرد وێڕای لەبەرچاو گرتنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئەشکەنجە نەکردن، بنەماکانی دادوەری لە بەرەوڕوو بوونەوەی ناڕازیان و کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان لە ئەو وڵاتە بپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیسبەت بە هەندێک هەوڵی ڕێکخراوە ئەمنی و دادوەرییەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان، لەوانە خستنە خوارەوەی دوو هاووڵاتی کورد لە کۆپتەر و ژەهر خۆر کردنی سیاسەتوانە کوردەکان لە گرتووەخانە نیگەرانی دەربڕی.

میلنا بویوم، لە بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە لە کاروباری تورکیا بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیوز وتوویە ئەبێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر خراپ هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دەستگیر کراوە کوردەکان و پرسی ئەشکەنجەی چالاکای کورد ئەنجام بدرێت.

عەلی کنان ئوغڵۆ نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا کە بە بۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانی کۆبانێ دەستگیر کراوە، جەختی کردووە کە مافی مرۆڤ سەبارەت بە کوردەکان لەبەرچاو ناگیردرێت و ئەگەری هەیە سەرکوت کردنی کوردەکان لە تورکیا توندتریش ببێتەوە.

News Code 34230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =