بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج حەریرچی، ڕایگەیاند: لە شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووان و خەوێندراوەکان زۆر زیاتر لە شپۆلی یەکەم و دووهەم ڕاپۆرت کراوە.
ناوبراو درێژەی دا: ژمارەی گیان لەدەست داوان لە هەندێک لە پارێزگاکان بێ وێنە زۆر زیتار لە ئامارە پێشووەکانە و بە پێی ئاماری هەفتەی ڕابردوو، مامناوەندی هەر ٧ خولەک یەک کەس بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دەدات.
حەریرچی لە داخرانی یەک هەفتەیی قوتابخانە و زانکۆکان هەواڵی دا زیادی کرد: بە بڕیاری بەرپرسانی پارێزگایی، داخرانی یەک هەفتەیی قوتابخانە و زانکۆکان درێژ دەکرێتەوە و سەبارەت بە داخرانی شوێنگەلێک وەکوو یاریگاکان، سەلمانی و تەلار و بەڕێوە چوونی هەر جۆرە ڕێوڕەسمێکیش بەرپرسانی پارێزگا، سەربەخۆ بڕیار دەدەن.
Your Comment