بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری لە ڕێوڕەسمی پێدانی ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەر بە هێزی دەریایی سوپا، وتی: بە ڕادەست کردنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانگەلە هێزی دەریایی سوپا، سەرجەم ئۆپراسیۆنەکانی خۆی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆجەیی ئەنجام دەدات
ناوبراو وتیشی: چاوەدێری و شوێنگیری هەموو جووڵە دەریاییەکان بە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانگەلە ئەنجام دەدرێت کە بە دەست یپسپۆڕەکانی ڕێخکراوی پیشەی ئاسمانی ئێران چێ کراون.
سێ جۆر لە ئەو فڕۆکەگەلە بۆ یەکەم جار ڕوونوێنی دەکرێن و توانای ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە سەر پاپۆڕ بۆ پێکانی ئامانجیان هەیە. ئەو فڕۆکەگەلە بریتین لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕاست گەشتی سپهر، شەهاب ٢ و ڕاست گەشتی هۆدهۆدی چوار.
فڕۆکەی موهاجر ٦ ی بە وردبینی زۆر لە دەریان و کەنار، توانایی گواستنەوەی ٤ مووشەک و ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە هەر دۆخێکی کەشوهەوایی هەیە.
Your Comment