بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی " دیوارگەلێک کە هەر دەڕووخێن" لە نووسینی فیگن یوکسکداغ، سەرۆکی هاوبەشی پێشووی زیندانی کراوی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە پێشوازی بەربڵاو بەرەوڕوو بووەوە و یەکەم چاپی ئەو کتێبە کۆتایی هاتووە.
کتێبی دیوارگەلێک کە هەر دەڕووخێن کە تێیدا چیرۆکی ٣٣ کەس لە ئەو کەسانەی کە لە کوشتوبڕی سوروچ گیانی خۆیان لەدەست داوە گێڕدراوەتەوە، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دوای بڵاو بوونەوەی لە بازاڕی کتێب، ١٠ هەزار بەرگی فرۆشراوە و چووەتە ڕیزی ئەو کتێبانە کە لە ئەم مانگەدا زیاترین فرۆشیان هەبووە.
ئەو شارانە کە زیاترین فرۆشی ئەو کتێبەیان هەبووە بریتین لە دیاربەکر، وان و ئەستەنبۆڵ و چاپی دووهەمیشی لە وڵاتانی ئەورووپی پێش فرۆش کراوە.
Your Comment