بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبیە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هێشتا دەرێژە دەداتە بانگهێشتی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەورووپی بۆ دانانی ناوی حزبوڵڵای لوبنان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان یان قەدەغە کردنی چالاکییەکانی.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو بووەتەوە، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هەوڵی کۆماری سیربستان لە تیرۆریستی ناولێبردنی حزبوڵڵا پێشوازی دەکات.
پەمپێئۆ لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە حزبوڵڵا درێژە دەداتە داڕشتنی هێرشە تیرۆریستییەکان و کڕینی تەکنۆلۆژیای سەربازی و کۆ کردنەوەی پارە لە ئەورووپا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەرجەم وڵاتەکان داوای کرد تا بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی حزبوڵڵا و ڕاگرتنی چالاکیی نوێنەر و لایەنگرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان هەوڵی پێویست بدەن.
Your Comment