ڕێپێوانی ئەربەعین بەڕێوەناچێت

سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە داوای ٥ ملیار دۆلار قەرزمان لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو کرد، هەمووانیش قبووڵیان کرد بەڵام ئەمریکا ئیزن نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: هەموو هەوڵەکانی ئێمە ئەوەیە کە هاوکات لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بتوانین کارە پێویستەکانی دیکە بۆ ژیان و داهاتووی خەڵک بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام بدەین.

ڕۆحانی وتیشی: پرسێکی دیکە کە پێدەچێت لە ئەم دۆخەدا هیچکەس لەگەڵی ڕووبەڕوو نەبێت ئەوەیە کە وڵاتێک بووین لە ژێر سەختترین گوشارەکاندا بووین و هەین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە داوای ٥ ملیار دۆلار قەرزمان لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو کرد و هەمووان قبووڵیان کرد بەڵام ئەمریکا ناهێڵیت کە پارە بۆ دەرمان و پێکوتە وەربگرین.

ڕۆحانی لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعین جەختی کرد: بەرپرسانی پایە بەرزی عێراقی ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند ئەمساڵ ئامادەیی پێویستمان بۆ میوانداری لە زیاترەتکارانی ئەربەعین نییە.

News Code 34029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =