بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیک لە نێوان بەحرەین و ئیسرائیل، ئەوەی بەهەوڵێکی سووکانە و شەرمێون لەلایەن بەحرەینەوە وەسف کرد.
ڕاشیگەیاند کە بەحرەین ئامانجەکانی فەلەستین و چەندین دەیە شەڕ و ڕەنجەڕۆیی خەڵکی فەلەستینی کردە قوربانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە بێ گومان خەڵکی فەلەستین و موسڵمانان هەرگیز ئەو هەوڵەی بەحرەین لەبیر ناکەن و لە بیرەکان دەمێنێت.
بەرپرسانی بەحرەین لەمەوبەدوا هاوبەشی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەکوو سەرچاوەی هەڕەشەی هەمیشەیی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامن.
Your Comment