AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٢ ١١:٢١

لە سامەڕا؛

چوار بەرپرسی باڵای داعش لە عێراق کوژران

چوار بەرپرسی باڵای داعش لە عێراق کوژران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندن لە باشوری سامەڕا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دا هاتووە: ئەو چوار بەرپرسەی داعش لە هەرە ترسناکترین داواکراوەکانی ئەو رێکخراوە بوون و هێزە ئەمنییەکان ماوەیەکی زۆرە بەشوێنیانەوەن و ئێستا کوژراون.

ئاماژە بەوەشکردووە، دوای کوژرانیان زانراوە کە دوو لەو بەرپرسانەی داعش قایشی خۆتەقاندنەوەیان لە خۆیان بەستووە و نزیکبوون لەوەی زیانێکی زۆر بە هێزە ئەمنییەکان بگەیەنن.

هەروەها شانەی راگەیاندنی عێراق ئاماژەی بە کوژرانی دوو چەکداری دیکەی داعش کردوە لە سنووری پارێزگای دیالە کە ئەنجام ئۆپەراسیۆنێکدا بووە لەدژی پاشماوەکانی داعش.

News ID 34025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha