بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند: لەبارەی دۆخی بریندارانی چەکی کیمیایی، بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ قەرەبووکردنەوەیان، پابەندبوونی عێراق بە رێککەوتنی رۆما و کارکردن بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبوەکان، شەش داواکارییان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاکەیان داوایانکردووە حکومەتی فیدڕال بودجەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان تەرخان بکات.
ئەوەش هاتوە، داوا دەکەن عێراق بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ کردنەوەی دادگایەکی مەدەنی بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوی قوربانیانی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە جێبەجێبکات.
لەبەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا هاتوە، پێویست دەکات حکومەتی فیدڕال لەرێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە کاری جدی بکات بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیابارانی هەڵەبجە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەرەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان سەردانی هەڵەبجەی کرد و تاجەگوڵینەی لەسەر گۆڕی عومەر خاوەر دانا.
News Code 34020
بۆچوونی ئێوە