بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی هاوبەشی گەورەی زولفەقار ٩٩ی ئەرتەش، بە ناوی یاس سەیدوشوهەدا و بە پەرەپێدانی پاپۆڕی سەر ئاست و ژێر ئاو و یەکینەی گەشتی هێزی دەریایی، سیستەمی ڕاداری و مووشەکی بڕایرگەی پەدافەندی ئاسمانی خاتەمولئەنبیا، یەکینەگەلێک لە هێزی زەوینی و شەڕکەری هێزی ئاسمانی لە دەریای عومان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بە فەرماندەیی بڕیارگەی زولفەقاری ئەرتەش و بە ئامادە بوونی چاوەدێرانی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا دەستی پێکرد.
مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ٩٩ ی ئەرتەش دوو ملیۆن کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵات یتەنگەڵانی هورموز، دەریای عەمان و باکووری ئەقیانووسی هیند تا خولگەی ١٠ پلەی باکوورییە و لە ئەو مانۆڕە گەڵاڵەی تاکتیکی ئافەند و بەرگری بۆ پاراستنی ئاوەکانی ئێران و پاراستنی هێڵەکانی پێوەندی، هەندێک لە گرینگترین سیستەمەکان لەوانە مووشەکی کرووزی زەوی بە زەوی و کنار بە دەریا، ئەژدەر، مووشەکی ئاسمان بۆ زەوی و زەوی بۆ ئاسمان و سیستەمی مووشەک هاوێژ لە سەر پاپۆر، ژێر ئاوی، یەکینەکانی گەشت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تاقی دەکرێتەوە.
Your Comment