بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی تەواوی گەلانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە: "پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەرجەم بوارەکاندا بوونی هەبێت، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین بەرەنگاری ئاستەنگییەکان ببینەوە کە لەئەنجامی دابەزینی بەهای نەوت و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڕوی لە وڵات کردووە"
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کردوە، لەدیدارێکدا هەردولا باسیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دەوڵەتییەکان و کارکردنی پێکەوەیی کردوەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی روانگەی هاوبەش کە بەدیهێنانی خواستەکانی گەلانی عێراقە، دێتە ئاراوە
خەندان نووسی: لەکۆبونەوەکانی ئەمڕۆدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەکی دروست بکرێن بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی پرسەکانی، نەوت و گاز، شایستە داراییەکان، کارەبا، دەروازە سنوورییەکان و قەرزەکان.
حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرسی داھاتی نەوتی و نا نەوتی و داھاتی دەروازە سنوورییەکان.
بۆچوونی ئێوە