AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٨ ١٢:٤٣

بۆ چارەسەری کێشەکان؛

شاندی دانوستانکاری کورد گەیشتە بەغدا

شاندی دانوستانکاری کورد گەیشتە بەغدا

شاندی باڵای حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ‌سە‌رۆکایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، گە‌یشتە‌ بە‌غدای پایتەخت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەبارەت بە کێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌کان و بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌کانی ھە‌رێمی کوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر کردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێککە‌وتن لە‌گە‌ڵ حکومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌کان.

News ID 33982

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha