AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٥ ١٨:٤٦

سەرۆکی ناوەندی بیری ئاسایشی ئەورووپا:

فەڕەنسا بۆ دژایەتی کردنی تورکیا ڕووی لە کورد کردووە

فەڕەنسا بۆ دژایەتی کردنی تورکیا ڕووی لە کورد کردووە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئای پی ئێس ئەی پێی وایە پاڵپشتی بەهێزی فەڕەنسا لە کوردەکان لە عێراق و سووریا بۆ پێکهێنانی بەرەیەک دژ بە تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندی نێوان فەڕەنسا و تورکیا لە مانگەکانی دوایی بەهۆی هەوڵی تورکیا بۆ دۆزینەوەی نەوت و گازی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی  دەریای ناوەڕاست و هەروەها کێشە لەبەردەم شوێنی دزەی فەڕەنسا لە ئەو ناوچە، ئاڵۆز بووە.

ئێمانۆئێل دۆپۆی، سەرۆکی ناوەندی بیری ئاسایشی ئەورووپا جەختی کردووە کە ئێستا تورکیا و فەڕەنسا بەدوای لاواز کردنی یەکترن.

ناوبراو بە گۆڤاری ئەلکترۆنیکی مەیل لە قوربسی وتووە کە فەرەنسا پێوەندیەکی لە مێژینەی لەگەڵ کوردفەکان هەیە لە حاڵێکدایە کە تورکیا بەردەوام هیرشی کردووەتە سەر کوردەکان.

دۆپۆی پێی وایە فەڕەنسا لە کوردەکان وەکوو هاوپەیمانێکی بەهێزی خۆی لە هەرێم و کوردستانی سووریا چاو دەکات و ئەوە نیشانی دەدات کە فەڕەنسا لە کوردەکان وەکوو پرسێکی دژە تورکی، بەهێز و گوڕەوە پاڵپشتی دەکات.

News ID 33948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha