تەشەری زەریف لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و ئیمارات بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا لە کاردانەوە بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی وێنەی سەربازێکی ئیسرائیلی کە پێی ناوەتە سەر سەری هاووڵاتیەکی فەلەستینی، نووسی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل؟

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ئەژنۆ دادانی سەربازێکی ئیسرائیل لەسەر ملی هاووڵاتیەکی فەلەستینی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەخنەی گرت.

News Code 33918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =