AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٢ ١٠:٣٨

بە هاوکاری وڵاتێکی دیکە؛

ئێران گەردوون ناس دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

ئێران گەردوون ناس دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هەوافەزا لە دروست کردنی بەستێن بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ ژێر سووڕگەی زەوی و ناردنی مرۆڤ بۆ وێستگەی گەردوونی هەواڵی دا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چەند ساڵ لێکۆڵینەوە و هەوڵدان لە بواری زانستی گەردوونی و ناردنی بوونەوەری زیندوو لەوانە کرم، کیسەڵ و مەیموون و ... ئێستا بەستێن بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ گەردوون لەلایەن ڕێکخراوی گەردوونی ئێرانەوە هاتووەتە ئاراوە.

مەعسوومە بەخشی پوور ڕایگەیاند: لە مادەی سێهەمی بەڵگەی گشتی گەشەی هەوافەزارش ئێمە ئەبی بە پێی بەرنامە تا سالی ١٤٠٤ بە هاوکاری نێودەوڵەتی، مرۆڤ بنێرینە خولگەی زەوی. لە ئەو بەڵگەیە ناردنی مرۆڤ بۆ گەردوون خراوەتە بەر باسەوە؛ ئەو بابەتە بۆ ئەوە گرینگە کە هەر وڵاتێک بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات گەیشتووەتە پلەی زلهێزی. واتا ئەگەر ئێمە بتوانین بە یارمەتی کەپسوولی ٢ تۆنی مرۆڤ بنێرینە خولگەی زەوی گەیشتووینەتە پلەی زلهێزی.

مادەی چواری ئەو بەڵگەش دەڵێت کە ئێمە ئەبێ تا ساڵی ١٤٠٤ دەبێ لە خولگەی زەوی لە ٣٦ هەزار کیلۆمەتری مانگیلە جێگیر بکەین.

News ID 33907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha