AP ١٣٩٩ خەرمانان ٦ ١٠:٣٣

جێگری ئابووری پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا:

پێوشوێنگیری ڤیزەی کار بۆ کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان

پێوشوێنگیری ڤیزەی کار بۆ کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: کار دەکەین بۆ پێوشوێنگیری ڤیزەی کار بۆ کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەر، ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی ڕێککەوتووین لە سەر ئەوەی کە هەوڵ بدرێت ڤیزەی کار بۆ کرێکاران بە تایبەت بۆ کوردستان جێبەجێ بکرێت.

 ڕاشیگەیاند کە ئەو کارە لە کاتێکدا دێتەدی کە فێرکارییەکانی ڕێکخراوەی فەنی و تەکنیکی ئێران گرینگی پێبدرێت و کرێکاران ڕێکبخرێن.

شیاوی ئاماژەیە کە کرێکارانی ئێرانی کە لە عێراق و هەرێمی کوردسستان کار دەکەن بە ڤیزەی گەشتیاری سەردان دەکەن و دەبێ مانگێک یەک جار لە سنوور بپەڕنەوە و مۆر لە پاسپۆرتەکەیان بدرێت.

News ID 33845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha