بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی پارێزگاکەیان تاوتوێ کردووە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندووە: "ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر".
سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قوڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومی و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی کە دوێنێ هەندێک کەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامیاندا.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردووە: "ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر".
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا، کە یەکێکیان پڕۆژەی پردی (توەقوت)ە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات، هەردو پڕۆژەکەش لە قۆناخی کۆتایی ئامادەکارییدان و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان، بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەنرێت.
بۆچوونی ئێوە