بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە 14 هاووڵاتی ئێرانی بە بیانووی بەشداری لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ خراونەتە نێو لە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، لە بەیاننامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە هاتووە: ئەمریکا بە هۆی پێشێل کرانی بەرچاوی مافی مرۆڤ، هەندێک سنووری خستووەتە سەر دەرکردنی ڤیزە بۆ 14 کەسی ئێرانی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە ئەو سنووردار کردنەوەی 13 بەرپرسی ئێرانی دەگرێتەوە کە بە پاگەندەی ئەمریکا لە تیرۆری پلانداڕێژراو لە سویس لە ساڵی 1990 دەستیان هەبووە.
حوجەتوڵڵا خودایی سوری سەرۆکی پێشووی زیندانی ئێوین یەکێک لە ئەو کەسانەیە کە ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەری.
بۆچوونی ئێوە