بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای داخرانی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ دراوسێیەکانی بەهۆی تەشەنە کردنی ڤایرۆی کۆرۆناوە، بەپێێ زانیارییەکان سنووری خابووری بۆ هاوردە و بردەی کاڵا جارێکی دیکە کرایەوە و لە ئەو شۆفێرانەی کە دەیانهەوێت بچنە ناو خاکی تورکیا بڕی ٢٥ دۆلار بۆ تێچووی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا دەگیردرێت.
سنووری خابوور لە ڕێکەوتی ١ ی مارسی ٢٠٢٠ دوای تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا داخرا کە ئێستا بە لەبەرچاو گرتنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، بەشی ترانزیتی ئەو سنوورە کراوەتەوە.
لە هەمان پێوەندیدا لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا نزیک بە ٢٠٠ شۆفێری عێراقی بۆ ئەنجامی تێستی کۆرۆنا چوونەتە ناو خاکی تورکیا.
Your Comment