بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەری باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ٣١ ی گەلاوێژ ڕۆژی پیشەی بەرگری ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە بەرپرسان و لێزانانی ئەو بوارە، جەختی کرد: پیشەی بەرگری پشتیوانی بەهێزی هێزە چەکدارەکان لە بەرگری لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتە.
لە پەیامەکەی سەرلەشەکر باقری هاتووە: هێزە چەکدارەکان و گیان فیدایانی بواری پیشەی بەرگری وڵات، نمانەی هێزی نەتەوەیی بەرانبەر بەرەی یەکگرتووی ستەمکاران و دوژمنانی ئێرانی ئیسلامییە بە پێی ڕێنوێنییەکانی قورئان و هۆشدارییەکانی ئیمام خومەینی و ئیمام خامنەیی بە بێ لەبەرچاو گرتنی شەڕی مێدیایی و دەروونی و هات و هاواری دوژمنان، رەوتی پێشکەوتن و گەشەی توانی بەرگری بەردەوام دەبێت.
Your Comment