ئەگەر ئیسرائیل تەقینەوەکەی بەیرووتی ئەنجام دابێت بە هەمان شێوە تۆڵەی لێدەکەینەوە

بە بۆنەی ساڵوەگەری سەرکەوتنی شەڕی 33 ڕۆژە؛ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی مێژوویی بەرخۆدان لە شەڕی 33 ڕۆژە لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید حەسەن نەسروڵڵا لە سەرەتای وتەدانەکەی خۆیدا ئەم سەرکەوتنەی بە هەموو لوبنانییەکان و تەواوی ئازادی خوازەکانی جیهان پیرۆزبایی وت .

 هەروەها سپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لەم بەرخۆدان و سەرکەوتنەدا ڕۆڵیان بووە و ئاماژەیان بە شەهید عەماد موغنیە، مستەفا بەدرەدین و شەهید حاجی  قاسم سولەیمانی دا.

ئەوەشی وت کە شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە فەرماندەیی ناوەندی شەڕ ڕۆڵی سەرەکی بووە.

ئەمینداری حزبوڵڵا وتی: ئەوەی کە لە شەڕی تەمووز لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیەوە بوو بە شەڕێک، بە بڕیاری ئەمریکا و لە لایەن دوژمنی زایۆنیەوە بە سەر لوبناندا سەپێندرا.

لوبنان لە حاڵێکدا کە لەباری سەربازیەوە تەنیا بوو، لەم شەڕەدا لە بەرانبەر سوپایەک کە خۆی بە بەهێزترین سوپای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و یەکێک لە بەهێزەکانی جیهان دەزانێ ، شەڕی کرد و ڕاوەستا.

ئەم شەڕە لەباری سەربازی، ئەمنی و فەرهەنگیەوە دەرئەنجامی گەورە و ستراتێژی بە دواوە بووە کە ئاماژە بە سێ دەرئەنجامی دەدەم.

دەرەنجامی یەکەم شکست هێنان بە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە بوو کە دەوڵەتی ئەمریکا لەو سەردەمەدا هەوڵی بۆ دەدا.گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ کە بە داگیرکردنی ئەفغانستان و عێراق دەستیپێکرد بە تەواوەتی لە لوبنان داڕما.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیلییەکان بۆ یەکەم جارە کە لە دۆخی نیگەرانی لە بوون و مانەوەی ڕژێمی ناڕەوایان لە ناوچەکەدان، زیادی کرد: ئاسەواری شکستی سەربازی، سیاسی و دەروونی هێشتا لەم ڕژێمەدا دەبینرێت و لە بەرانبەریدا ئاسەواری سەرکەوتن و هیوا لە ئێمەدا زیندووە.   

ئەوەشی وت کە دوژمن لە شەڕی سەربازیدا شکستی هێنا و دەزانێ لە هیچ شەڕێکدا ناتوانێ حزبوڵڵا بتارێنێت بۆیە هەوڵ دەدات جۆرێکی تر شەڕ دروست بکات و ئەوەی لە لوبنان دەبینین بەشێکە لەم شەڕە.

 ڕاشیگەیاند کە بوونی هەیمەنەی حزبوڵڵا لە سەر ڕەوتی سیاسی لوبنان درۆیە  و ئەگەر بە ئەمریکاییەکان بڵێین کە ئێمە ئامادەین دەست لە بەرخۆدان دژی ئیسرائیل هەڵگرین، ئەوان دەستبەجێ ئێمە لە پیڕەستی تیرۆریزم دەردەهێنن.

کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە کاردانەوە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی وتی: ئێمە لەم کارەی حاکمانی ئیمارات شۆک نەبین بەڵکوو ئەمە کارە لە پێناو ڕەوتی ئااسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بوو کە کرا. ڕێکەوتی ئەم کارەش نیشانی دەدات کە هەندێ رژێمی عەرەبی خزمەتکاری ئەمریکان.

وتیشی: تا کاتی هەڵبژاردنی ئەمریکا ترامپ بەردەوام دەبێت لە دادۆشینی ڕژێمیەکانی دەڤەری کەنداوی فارس، ئێمە ئەم کارە ئیدانە دەکەین و بە خەیانەت بە ئیسلام ، عەرەبیەت، قودس و پیرۆزاییەکانی دەزانین.

تەقینەوەی بەیروت

سەبارەت بە تەقینەوەی بەیرووت سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دوو ڕوانگەمان هەیە یان کاری تێکدەرانە بووە و یان بە ڕێکەوت و سوتفە بووە بەڵام چاوەڕوانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەبین.

جەختیشی کرد کە ئەگەر  ئیسرائیل تەقینەوەکەی بەیرووتی ئەنجام دابێت بە هەمان شێوە تۆڵەی لێدەکەینەوە

News Code 33682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =