بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵلا سوڵتانی باڵوێزی ئێران لە ڤنێزۆئێلا لە کاردانەوە بە پاگەندەی واڵستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە دەنگۆی ڕاگرتنی 4 پاپۆڕی نەوت هەڵگری ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، لە تویتردا نووسی:ئەمە درۆ و شەڕێکی دەروونی دیکەی دەزگای پڕوپاگەندەی ئیمپریالیزمی ئەمریکایە.
ئەوەشی نووسیوە کە نە پاپۆڕەکان ئێرانین و نە خاوەنی ئێران و نە ئاڵای سەر ئەو پاپۆڕانە پەیوەندی بە ئێراەوە هەیە. ترامپی تیرۆریست ناتوانێ سووک بوون و شکستی خۆی لە بەرانبەر گەلی گەورەی ئێران بە پاگەندەی درۆ قەرەبوو کاتەوە.
Your Comment