گەورەترین پڕۆژەی ئاوی ئێران لە کرماشان و ئیلام کرایەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کردنەوەی گەڵاڵەی گەشەپێدانی نیشانەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی دواکەوتووە کە گەلی ئێمە هەمیشە سەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی دەست پێکردنبی گەڵاڵەی گەورەی گەشەی سەرچاوە ئاوی و خاکییەکان لە ناوچە سنوورییەکان کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە چوو، وتی: خەڵکی ئێمە کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەڵاڵە ئاوی و خاکییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران دەبینن.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: لە سەرەتای دەوڵەتەوە یەکێک لە گەڵاڵە مەبەستەکان، هەر ئەم گەڵاڵەی گەورە لە ڕۆژاوای ئێران بوو.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: ١٢٣ هەزار یەکەی نیشتەجێی و بازرگانی بووژاوەتەوە و ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە سیستەمی نوێ مۆدێرن کراوەتەوە.

ڕۆحانی پاش کردنەوەی ئەو پڕۆژە وتی: کردنەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاوی ئێران لە خزمەت خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام پیرۆزبایی دەکەم.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە ٢٣ هەزار دۆنممان ئەمڕۆ کردەوە و بە پشتی خودا تا کۆتایی ساڵ ٣٥ هەزار دۆنم لە ئەو گەڵاڵەیە دەکرێتەوە.

باسی کرد: ئەمڕۆ دەبینین کە کرماشان و ئیلام کە ساڵەها لە شەڕ سەختیان کێشاوە ئەمڕۆ گۆڕانکاریەکی گەورە لە بواری وەرزێری دەبینن. ئەوەی کە بە ئەو گەڵاڵەوە ئێوە لە ساڵدا دوو یان سێ جار دەتوانن لە زەویەکانتان کەڵک بگرن زۆر  گرینگە.

News Code 33674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =