AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٤ ١٠:٢٨

باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند:

ئێران و عێراق قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەکەنەوە

ئێران و عێراق قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەکەنەوە

باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند: ئێران و عێراق رێککەوتون لەسەر زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد حسێن عوبەیدی، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند:"لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی چەندین دۆسیە گفتوگۆیان کردووە، یەکێک لەوانە زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆسییەکانی هاوردەکردنی کارەبا و گازی سروشتی بۆ عێراق کراوە بۆ ناردنی چەندین جۆر کاڵا لە عێراقەوە بۆ ئێران".

News ID 33673

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha