بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ هاوتا لوبنانیەکەی خۆی بە دەربڕینی داخ لە روودانی رووداوی تاڵی تەقینەوەکەی بەیرووت و گیان لەدەست دان و برینداربوونی کۆمەلێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: تاران لە درێژە کارە مرۆڤدۆستانەکانە، ئامادەی ناردنی ناردنی یارمەتی پزیشکی و دەرمانی و دەرمانی بریندارەکانە.
وتیشی: هیوادارین هەرچی خێراتر لایەنەکانی ئەو رووداوە ڕوون ببێتەوە و ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ناو شار.
سەرۆک کۆمار لە پەیامەکەیدا بۆ میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان، هێناویە: من لە نوێنەرایەتی نەتەوە و دەوڵەتی ئێرانەوە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، لە ناختی دڵەوە ئەو کارەساتە لە خزمەت ئێوە و خەڵکی ئەو وڵاتە سەرەخۆشی دەکەم.
ڕۆحانی داوای عەفو و بەخشینی گیان لەدەست داوان و زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان لە خودای گەورە کرد.
Your Comment