AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٤ ١٠:١٧

کورد ڕەتی دەکاتەوە لە گەڵ ئەمریکا ڕێکەوتبێت؛

لێدوانی جیاواز سەبارەت بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا و کوردی سووریا

لێدوانی جیاواز سەبارەت بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا و کوردی سووریا

لە حاڵێکدا کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکلایی بوونەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان کوردەکان و کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەواڵی داوە، هەندێک بەرپرسی کورد دەڵێن گفتوگۆکان یەکلایی نەبووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێناتۆر لیندسی گراهام و مایک پەمپێئۆ لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنا لە یەکلایی بوونەوەی ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکی و کوردەکانی سووریا بۆ نۆژەن کردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان لە کوردستانی سووریا هەواڵیان داوە.

بەم ئەم حاڵەوە، ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەر یەکلایی بوونەوەی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی نەوتی نێوان کوردی سووریا و کۆمپانیاکانی ئەمریکایان ڕەت کردووەتەوە.

پەمپێئۆ پاگەندەی کردبوو کە ڕێککەوتنەکە گەیشتووەتە قۆناغی بەڕێوە بردن و هەندێک کەسی دیکە لە کۆمپانیای دڵێتا کرسنت وزە وەکوو کۆمپانیای پەیمانکار ناویان بردووە.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکا ڕایگەیاندبووە کە هیچ کۆمپانیایک هێشتا لەگەڵ کوردەکان گرێبەستی واژۆ نەکردووە.

ناوبراو جەختی کردووە کە هەم کۆمپانیا ڕووسییەکان و هەم ئەمریکییەکان خوازیاری چالاکی نەوتی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانن بەڵام هیچ یەکە لە ئەو کۆمپانیاگەلە گرێبەستیان لەگەڵ ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەر واژۆ نەکردووە.

News ID 33556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha