کوژرانی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە گرێ سپی

بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیە هەڵکەوتوو لە گرێ سپی سوو منداڵ گیانی خۆیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیە هەڵکەوتوو لە گرێ سپی کوردستانی سووریا دوو منداڵ گیانی خۆیان لەدەست دا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە ئەو بۆمبدانەرییە نووسی: بۆمبێک لە سەر ڕێگای گوندی خەفیە، چێندرابوو کە بە هۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە دوو منداڵ گیانی خۆیان لەدەست داوە.

شیاوی باسە، لە دوو هەفتەی ڕابردوو چەندین تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا لە کوردستانی سووریا ڕووی داوە کە تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەگەلەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News Code 33547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =