AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٢ ١٢:٠٢

خەڵکی تورکیا قەرزداری ئەردۆغانن؛

کاردانەوەی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بە قسەکانی پەمپێئۆ سەبارەت بە ئەیاسۆفیا

کاردانەوەی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بە قسەکانی پەمپێئۆ سەبارەت بە ئەیاسۆفیا

دکتۆر وڵایەتی کاردانەوەی بە قسەکانی پەمپێئۆ سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەیاسۆفیا وەکوو مزگەوت نیشان دا و وتی: باپیرانی ئەوان سەرجەم مووزەخانەکانیان گۆڕی بە کڵێسە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ولایەتی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەیاسۆفیا وەکوو مزگەوت وتی: ئەیاسووفیا لە مزگەوتە گرینگەکانی تورکیا دێتە ئەژمار و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٨٥٧ی کۆچی مانگی کە سوڵتان موحەمەد فاتح، کۆنتڕۆڵی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: پاش هەوڵی ئەردۆغان هەموو جیهانی مەسێحیەت هاتنە دەنگ و کاردانەوەیان نواند بەرانبەر گۆڕینی مۆزەخانەی ئەیاسۆفیا بە مزگەوت و وتیان ئەگەر ئاوەها ببێت، ئەبێ هەموو مۆزەخانەکانی پێش ساڵی ١٩٤٢ بکرێنە مزگەوت و کڵێسە.

سکرتێری گشتی کۆمەڵی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی وتیشی: یەکەم بەرەوڕوو بوونەوەی توندئاژۆیانەی ئەورووپییەکان لەگەڵ موسڵمانەکان کە لە شەڕەکانی خاچ پەرەستیدا ڕوویان دا و لە ئەو کاتەوە بەدوا بە فەڕەنسەوییەکان دەوترێت فەرەنگی.

دکتۆر ولایەتی لە کاردانەوە بە قسەکانی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە پاگەندەی کردبوو ئەیاسۆفیا ئەبێ جارێکی دیکە بکرێتەوە مۆزەخانە، وتی: ئایا پەمپێئۆ فەرمانێکی دیکەی نییە؟! باپیرانی ئەوان سەرجەم مۆزەخانەکانی جیهانیان کردە کڵێسە؛ ئێستا شوێنێک کە ٥٠٠ ساڵ مێژووی هەیە تا ڕۆژی قیامەت مزگەوت دەمێنێتەوە و خەڵکی تورکیا بە بۆنەی ئەو کارەی ئەردۆغانەوە  قەرزداری سەرۆک کۆمارەکەیانن.

دکتۆر ولایەتی باسی کرد: سەرەڕای هەموو پڕوپاگەندەی لائیکەکان، من ماوەیەک کە لە تورکیا بووم، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە نوێژم کرد و بینیم کە مزگەوتەکان لە کاتی نوێژدا پڕ دەبن و تەنانەت خەڵک لە شەقامەکان ڕیز دەوەستن. خەڵکی تورکیا پێبەندی ئیسلامی ڕاستەقینەن و ڕێز دادەنێن بۆ شیعەکان.

ناوبراو زیادی کرد: تا ساڵی ١٩١٤ تورکیا ناوەندی ئەهلی سوننە لە جیهانی ئیسلام بوو و پاش ئەوە بە پیلانی بریتانیا و فەرەنسا هەوڵیان دا ئەو وڵاتە گرینگە دابەش بکەن. سەرەڕای ئەوە، شیعەکان لە تورکیا لە ئیسلام دوور نەکەوتنەوە و پاش بە مزگەوت کردنی ئەیاسۆفیا، ناوی مزگەوتەکە و تەنانەت شەقامەکانی دەوروبەریشی پڕ دەبن.

دکتۆر وڵایەتی ڕاشیگەیاند: من ماوەیەک لەمەوپێش وەکوو سکرتێری مەکۆی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی بەیاننامەیەکم دەرکرد و نموونەیەکی بە زمانی تورکی پێشکەشی ئەردۆغان کرا. لە ئەو بەیاننامە جەختم کرد کە هەوڵی سەرۆک کۆماری تورکیا لە گۆڕینی  مۆزەخانەی ئەیاسۆفیا بە مزگەوت کارێکی زۆر گرینگ و لەسەر خواستی خەڵکی ئەو وڵاتەیە. خەڵکی ئەو وڵاتە ئەوەیان دەوێت و ئێمە ئەو دەستکەوتە گرینگە لە خەڵکی تورکیا پیرۆزبایی دەکەین.

News ID 33530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha