کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری کرا

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەو وڵاتەی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی،سەرۆک  وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ و ئه‌رکی پاراستن و دابین کردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانیشی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن.

کازمی راشیگەیاند: "داوا له‌ برا و خوشکه‌کانم له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌م، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشکه‌شی سه‌رۆک کۆمار بکه‌ن بۆ په‌سندکردنی و بۆ ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و کاره‌کانیش به‌بێ لایه‌نانه‌ ئه‌نجامبدات".

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوودا دەبێت.

News Code 33521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =