AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٨ ١٢:٢١

وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند:

هاوکاری ئەمریکا و شەڕڤانان لە کوردستانی سووریا درێژەی دەبێت

هاوکاری ئەمریکا و شەڕڤانان لە کوردستانی سووریا درێژەی دەبێت

وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە بەردەوام بوونی پاڵپشتی سەربازی، هەواڵگری و لۆجستیکی هاوپەیمانی دژە داعش لە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کینۆ گابریل، وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش وتی: یارمەتی سەربازی، هەواڵگری و لۆجستیکی ئەو هاوپەیمانییە بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا درێژەی هەیە. هەروەها هاوپەیمانیەکە سەبارەت بە پرسی ئابووری و ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە یارمەتیگەلێک دەدات.

گابریێل  لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا وتی: تورکیا ئاگربڕەکەی سەرێکانی و گرێ سپیی پیشێل کردووە. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تا لە بەرانبەر پێشێل کارییەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە کاردانەوەیەکی هاوبەشیان هەبێت.

News ID 33485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha