مەرگی 474 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە 24 کاژێری رابردوودا 215 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 10 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین راگەیێندراودا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لەو ئامارەدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 131 هاووڵاتی نوێ کەرەنیتن کراون و پشکنینیش بۆ دوو هەزار و 281 کەس کراوە.

 لەو 215 کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، (76 لە هەولێر، 72 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک، 14 لە هەڵەبجە،  39 لە گەرمیان و 3 لە راپەڕین).

 هەروەها 14 کەسیش چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نەماوە، ئەوانیش 113 لە هەولێر، 12 لە دهۆک، 9 لە هەڵەبجە و 6 لە گەرمیان. ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە 3 لە هەولێر و 6 لە سلێمانی و کەسێکیش لە گەرمیان.

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 12 هەزار و 253 کەس. لەو ژمارەیەش 6 هەزار و 735 کەس چاکبوونەتەوە و 474 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

News Code 33435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha