ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە عێراق چۆڵ کرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: ئەمڕۆ بنکەی "بسمایه‌" لە باشوری بەغدا رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دوای ئەو سەرکەوتنەی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا بەدەستیانهێناوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە رێکدەخاتەوە و هەموو جووڵەیەکیش بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە:  هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە درێژایی ساڵی 2020 هاوکاری هێزەکانی حکوومەتی عێراق بوون، لە ماوەی رابردووشدا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێڕاق، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەستاون بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پارێزگاکاری کردن لە وڵاتەکەیان، لە ئەنجامیشدا توانیویانە ئاسایش بۆ هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان بگێڕنەوە.

News Code 33425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =