ئێران ئامادەیە لە گەڵ عەرەبستان هاوکاری بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتینک، بە ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەوڵەتی ئەو وڵاتەی دەوڵەتێکی یاساشکێن وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەوادا زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕووسی سپۆتینک، بە ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەوڵەتی ئەو وڵاتەی دەوڵەتێکی یاساشکێن وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی جەختی کرد کە ئامادەی هاوکاری لەگەل عەرەبستانی سعوودین، ئەگەرچی بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی ئامانجیان زیاتر ڕێخستنی شەڕ بە هاوڕێی ئەمریکا و قازانج بردن لە ئەوەیە.

لە پێوەند لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش، وەزیری دەرەوە وتی: هەر ئەو جۆرە کە دەزانن هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش ئەو پڕۆژە زۆر مەترسیدار وەسف دەکەن و قبووڵیان نییە.

زەریف زیادی کرد: ڕووسیا لە نامەیەکی ٥ لاپەڕەیی هەڵوێستی خۆیی بەرانبەر ئەو بابەتە ڕاگەیاندووە. ئەمریکا وڵاتێکە کە بە چوونە دەرەوە لە بەرجام ئەو رێککەوتننە ناڤۆکییەی پێشێل بکات. کەواتە ئەمریکا لە ئاست و جێگایەک نییە کە سەبارەت بە بەرجام قسە بکات. ڕووسیا، ئێران و چین لە ئەو بارەوە هەڵوێستی نزیکیان هەیە.

News Code 33398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =