کتێبی حاجی قادر کوێی و تازەگەریی کوردی بڵاو کرایەوە

دەفتەری یەکەمی زەنجیرە کتێبی رۆشنبیرانی کورد لە ژێر ناو ونیشانی حاجی قادری کوێی و تازەگەریی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەفتەری یەکەمی زەنجیرە کتێبی رۆشنبیرانی کورد لە ژێر ناو ونیشانی حاجی قادری کوێی و گوتاری تازەگەریی کوردی لە نووسینی دوکتۆر ئیسماعیل مەحموودی لە  240 لاپەڕەدا و بە 1000 ژمارە چاپ کرا.

بە وتەی دوکتۆر ئیسماعیل مەحموودی نووسەری ئەم کتێبە، لەم  هەفتەیەدا کتێبی حاجی قادری کوێی و تازەگەریی کوردی دەگاتە دەستی خوێنەران و هۆگرانی مێژووی ئەندیشە و رۆشنبیری کوردی.

دوکتۆر ئیسماعیل مەحموودی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری مێهر رایگەیاند کە ئەم پرۆژەیە لە هەشت دەفتەردا و سەبارەت بە ئەندیشەی و ڕۆشنبیری کوردیە و حاجی قادری کوێی، پیرەمێرد، حوزنی موکریانی ، ئەمین زەکی بەگ، ئەستەموولییەکان، مەکتەبی سلێمانی، مەکتەبی موکریان و رەهەندییەکان لە خۆدەگرێت.

 ئەوەشی وت کە ناوەندی جەمال عیرفان، تەنیا ئەرکی بڵاوکردنەوەی دەفتەر و بەرگی یەکەمیان لە ئەستۆ گرتووە و هیوادارم بە زوترین کات و لە رێگەی دەزگایەکی دیکەوە سەرجەمی ئەم زەنجیرە وەک نووسینەوەی مێژووی رۆشنبیری کوردی بگاتە دەستی هۆگران و خوێنەران.

دوکتۆر مەحموودی زیادی کرد: شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبه، دەزگای جەماڵ عیرفان دیاری دەکات و لەوانەیە لە سەرجەم شارەکانی کوردستانی عێراق و بە تایبەت لە ناوەندی جەماڵ عیرفان لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو، بڵاو بکرێتەوە و لە ئێرانیش بڵاڤگەی گوتاری سەقز بڵاوی دەکاتەوە.

News Code 33354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =