AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٩ ١١:١٥

لە پشت درگای داخراودا؛

فواد حسێن و محەمەد جەواد زەریف کۆبوونەوە

فواد حسێن و محەمەد جەواد زەریف کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران گەێشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق و لە لایەن فواد حسێن وەزیری دەروەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و چووە شوێنی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی و فاتیحەی خوێند لە پشت درگای داخراودا لە گەڵ فواد حسێن هاوتای عێراقی خۆی کۆبووەوە.

کەمێک پێش ئیستا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای دیپلۆماتیک گەیشتە وڵاتی عێراق و بڕیارە ئەمڕۆ چەندین کۆبوونەوەی گرینگ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

News ID 33326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha