بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، نەسر شەمری وتیشی: داگیرکەران لە ئەگەری پێداگری بۆ مانەوە لە عێراق، دەبێ لە گەڵ زیانەکانی ڕابێن.
ناوبراو ئەمریکای دەستەوەستان بۆ گۆڕانی هاوکێشەکانی عێراق وەسف کرد و ڕایگەیاند: پیرۆزبایی دەڵێم بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەی کە ئەمریکییەکانی کردۆتە ئامانج؛ ئەو ئۆپەراسیۆنە لە هەلومەرجێکدا ڕووی دا کە بەرخۆدان شێوازێکی نوێی کردۆتە رۆژەڤی خۆی.
وتەبێژی نۆجەبا بە ئاماژە بەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراقدا داگیرکەر بە ئەژمار دێن، جەختی کرد: کردنە ئامانجی ئەوان لە لایەن بەرخۆدانەوە رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت.
ڕاشیگەیاند: دەوڵەت دەزگایەکی بەڕێوەبەرییە و ناتوانێ یاسادانەری بکات؛ لەو ڕووەوە نە دەوڵەت و نە هیچکەسی دیکە ناتوانێ پێش بە هێرشی بەرخۆدان بۆ سەر داگیرکەران بگرێت.
Your Comment