بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی بۆ شەهیدکرانی دوو کەس لە بەسیجییەکانی ناوچەی هەورامانی سەوڵاوا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دیسان تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و دارەدەستەکانیان لە ناوچەدا دوو کەس لە بەسیجییە خزمەتگەیێنەرەکانی خەڵک و بەرگرانی ئاسایشی ناوچەی هەورامانی لە هەلومەرجی پەرەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا شەهید کرد.
سەردار حسێنی وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی بۆ شەهید کرانی ئەو خۆشەویستانە، ڕاشیگەیاند: سەربزێوی گرووپە دژبەرەکان ئاستەنگ ناخاتە بەردەم یارمەتیگەیاندن بە خەڵکی پارێزگا لە هەلومەرجی ئیستادا و رێگەی ڕوون و خەونی شەهیدان بۆ درێژەی ڕەوتی بێ بەشی سڕینەوە و خزمەتگەیاندن بە خەڵکی درێژەی دەبێ و ڕۆڵەکانی سوپای کوردستان تۆڵەیەکی قورسیان لە گرووپانە دەکەنەوە.
Your Comment