حزبەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارە کۆکردنەوە شکۆی پەرلەمانیان شکاند

دکتۆر موئمین زەڵمی، مامۆستای زانکۆ و چالاکی فەرهەنگی و سیاسی کوردستانی عێراق پێیوایە :پەرلەمانی کوردستان شکۆی هەیە و مەرجەعیەتی باڵایە و ئەوە پەرلەمانتاران شکۆیان نییە.

دکتۆر موئمین زەڵمی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کاردانەوە بەو وتەیەک کە لەم ڕۆژانەدا زۆر دەبیسرێت سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستان و هەندێ کەس دەڵێن، پەرلەمان شکۆی نەما و مەرجەع نییە، وتی: پەرلەمان مەرجەعیەتی باڵایە، ئەوە حزبەکانی کوردستان شکۆیان شکاند.

 وتیشی: ئەو حزبەکانن بۆ  دەنگی زیاتر هێنان گۆرانی بێژ و ئەکتەر و بێژەر و وەرزشوان کاندید دەکەن بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان ، ئەوە  کاندیدی نالەبار و هیچ لەبار نەبوو و ئەهلی دەنگەدەنگ بۆ دەنگ نێردرانە پەرلەمان نەک بۆ کاری خۆیان، نەک بۆ ئەرکی پەرلەمانیی بەڵکوو بۆ پارە کۆکردنەوە.

موئمین زەڵمی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کێشەکە زۆر قووڵە زیادی کرد: وەک چۆن یاسانەناسی چەرداوەڕوو مانای بێقیمەتی دادگا نادات، وەک چۆن نەشیاوی ستافی وزاری مانای پێویستی نەبوونی حکومەت نادات، ئاواش پەرلەمانتاری لاواز مانای بێشکۆیی پەرلەمان نادات!

لە کۆتاییشدا وتی: کەسەکان جیابکەنەوە ئەگەر موسوڵمانان ئیسلامی راستەقینە نەبن، کوردەکانیش کوردستانی راستەقینە نین، پەرلەمانتارانیش پەرلەمانی راستەقینە و وەزیرەکانیش حکومەتی راستەقینە نین!

شیاوی ئاماژەیە دوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسای لە سەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە داخوازی پارتی و لە سەر سکاڵایەکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە بەڵام پۆلیس بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ سۆران عومەر دەرکرد و ئەمڕۆ سۆران عومەر دەستی لە کارکێشایەوە.

News Code 33276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =