بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە کاردانەوە بە ئاگرکەورنەوە لە کۆپاپۆری ئەمریکیی "یوو.ئێس.ئێس بونهۆم ڕیچارد" ڕایگەیاند: ئەوی لە ئەمریکادا ڕوو دەدا ئەنجامی کردار و ئاکار و جەنایەتی دەوڵەتی ئەمریکایە.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان بێ هۆ بە دوای تاوانباردا دەگەڕێن و دیتران تۆمەتبار دەکەن. ئەوە ئاگرێکە کە خۆیان هەڵیانگیرساندووە و ئەوڕۆکە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی ئاگرەکەی خۆیان.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپا ڕوو لە ئەمریکا بیری هێنانەوە: هێشتا رۆژانی خۆشیتانە و رۆژانی سەخڵەت و دژوار بۆ ئێوە و ڕژیمی زایۆنی بەڕێوەیە.
Your Comment