چ کەسانێک ئیزنیان هەیە لە عێراقەوە سەردانی ئێران بکەن

کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد کە چەند گرووپ لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ئیزنی سەفەر بۆ ئێران دەدرێت بە مەرجی ئەوەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای دەوڵەتی هێڵی ئاسمانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لەمەوبەدوای پێنج گرووپ لە هاووڵاتیان ئیزنیان هەیە سەفەری ئێران بکەن بە مەرجی ئەوەی کە تاقی کردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناکەیان نێگەتیڤ بێت.

بە پێی بەیاننامەی ئەو کۆمپانیایەی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هاتووە، ئەو گرووپانە کە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن بریتین لە ئەوانەی کە مۆڵەتی فەرمی مانەوە لە ئێرانیان هەیە یان بەڵگەی زەواج لەگەڵ ژنانی ئێرانیان هەیە و تووشبووان بە نەخۆشی بێ دەرمان کە خاوەن بەڵگەی پزیشکین و هەروەها هێزە بریندارەکانی وەزارەتخانەکانی ناوخۆی و بەرگری و حەشدی شەعبی و بازرگانەکان.

News Code 33219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha