بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بڵاوبونەوەی کۆرۆنایان تاوتوێ کرد.
چوارشەمە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق کردووە.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکردووە، هەرێمی کوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاماده‌یه.
ئەوەش هاتوە، پلاسخارت پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌ردولا دووپات کردووەتەوە.
Your Comment