AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٦ ١٠:٥٦

بە گوشاری تورکیا و ڕووسیا؛

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەکەکە لە کوردستانی سووریا دەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەکەکە لە کوردستانی سووریا دەرکرا

هەندێ سەرچاوەی میدیایی لە دەرکردنی سەبری ئوک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەکەکە لە کوردستانی سووریا لەسەر داوای تورکیا و گوشاری ڕووسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕاشیگەیاند: تورکیا و ڕووسیا و ئەمریکاش گوشاریان خستووتە سەر پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک(پەیەدە) کە دەبێ سەبری ئۆک، ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە لە کوردستانی سووریا دەربکرێت.
تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی پەکەکە یان پەیەدە سەبارەت بە ڕاست یان دۆر بوونی ئەو هەواڵە قسەیەکیان نەکردووە.

News ID 33128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha