AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٤ ٠٨:٤٩

سەبارەت بە بوونی ڕادیۆ ئەکتیڤ؛

ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکی ڕاستییەک سەبارەت بە ڕووداوەکەی نەتەنز ئاشکرا دەکات

ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکی ڕاستییەک سەبارەت بە ڕووداوەکەی نەتەنز ئاشکرا دەکات

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پشت‌ڕاستی کردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکەی ئەم دواییەی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز، هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و پەرەنگ‌زا نەدۆزراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی ئەو ئاژانسە بڵاو بۆتەوە، پشت‌ڕاستی کردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکەی ئەم دواییەی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز، هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و پەرەنگ‌زا نەدۆزراوەتەوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئێران سەر لە بەیانی رۆژی پێنج‌شەممەی ڕابردوو ئاژانسی لە ئاگرکەتنەوە لە یەکێک لە بیناکانی سایتی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نەتەنز ئاگەدار کردەوە و دڵنیای کردینەوە کە ئاگرکە بە زوویی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و ڕادیۆئەکتیڤ لەو سایتەدا نەبووە.

ئاماژە بەوەش دراوە: ئاژانسی دەتوانێ پشت‌راستی بکاتەوە کە لە کاتی ڕووداوەکە هیچکام لە پشکێنەرانی پادمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەو شوێنە نەبوونە و لەو شوێنە مادەی ناڤۆکی لێ نەبووە و ئاژانس بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی هاوپەیوەندی ئێرانی.

News ID 33095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha