تورکیا بنکەی سەربازی لە عێراق دەکاتەوە

گرووپە چەکدارەکانی کورد، دەوڵەتی تورکیا بە ئەوە تۆمەتبار دەکەن کە بۆ کردەیی کردنەوەی بەشێک لە ئۆپراسیۆنی خۆیان دژی پەکەکە ، بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، کەناڵی ئەلعەرەبیە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە گرووپە چەکدارە کوردەکان دەوڵەتی ئەنقەرە بە کردنەوەی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراق تۆمەتبار دەکەن.

بە وتەی ئەو گرووپە چەکدارانە، کردنەوەی ئەو بنکەگەلە بەشێک لە ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە دێتە ئەژمار.

کەناڵی ئەلعەرەبیە هەروەها بە گێڕانەوە لە وتەبێژی گرووپێکی چەکداری کورد ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی پەنجەی بەبر ٢٥ مایل خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و ئەوەش پێشێل کردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە.

لەهەمان پێوەندیدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش تا ئێستا لە نارەزایەتی بە پیشێل کرانی سەروەری ئەو وڵاتە بە ناردنی دوو نامەی فەرمی نارەزایەتی خۆیی بە باڵوێزی تورکیا لە عێراق ڕاگەیاندووە.

News Code 33014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =