بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن سەدامەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆکارانی ئەو کارەساتەی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: ٣٣ ساڵ لە هێرشی کیمیایی سەردەشت تێدەپەڕێ و ئێمە هیچکات پاڵپشتی و هاوڕێی ئەمریکا و ئەورووپا لە سەدام بۆ ئەو هێرشە دڕندانە فەرامۆش نەکردووە و نایکەین.
ڕاشیگەیاند: ئێمە هیچکات بێدەنگی ئەنجومەنی ئاسایش هەمبەر بەو جەنایەتەمان فەرامۆش نەکردووە و نایکەین. ئەگەرچی هەرچی ئەوان وێرانیان کردووە، هەمدیسان ساز دەدەینەوە.
بۆچوونی ئێوە