بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەستگیر کردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە لەلایەن دامودەزگاکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئاڵۆزیەکی گەورە وەسف کرد.
قەیس حەزعەلی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهدی عێراق وتی: فەرمانێک لەلایەن دەسەڵاتی دادەوە بۆ دەستگیر کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدراوە بەڵکوو ئەو کارە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ئەنجام دراوە.
ناوبراو جەختی کرد: هیچ بەرپرسێکی عێراقی پێش لە کازمی نەیوێرابوو گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق بکاتە ئامانج و سەرۆک وەزیران باشتر وایە بەرەوڕووی حەشد نەبێتەوە چونکوو ئەوان نوێنەری خەڵکن.
حەزعەلی درێژەی دا: دەوڵەتی کازمی دەوڵەتێکی کاتی بە ئامانجی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەخت و پەڕاندنەوەی عێراق لە دۆخی ئەمنیەتی ئێستایە.
بۆچوونی ئێوە