کۆرۆنا لە کوردستان تا ئێستا ٢٧٢ کەسی کوشتووە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشیکییەکانی کوردستان لە ناسینەوەی ٢٦٩ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆما لە ئەو پارێزگایە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕەوتی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە پارێزگا هەر ڕوو لە زیاد بوونە و لە شەو و ڕۆژێکدا ٢٦٩ گیرۆدە بوون.

ناوبراو ڕاشیگەیاند زیاترین ژمارەی تووشبووان هی شاری سنەیە و ئێستا لە نەخۆشخانەی تەوحید ٢٠٣ کەس، لە نەخۆشخانەی بێعسەت ٥٣ کەس و لە نەخۆشخانەی کەوسەر ١٢٨ کەس خەوێندراون.

ڕەزاعی هەروەها وتی: لە نەخۆشخانەکانی سەقز ٥٢ کەس، لە مەریوان ٥١ کەس، قوروە ١٩ کەس، بیجاڕ ١٧ کەس، کامیاران ١٦ کەس، دیواندەرە ١٥ کەس، دێولان ٧ کەس و بانە ١٧ کەس خەوێندراون.

ڕاشیگەیاند: ٧١ نەخۆشیش لە پارێزگا دۆخیان نالەبارە و لە بەشی تایبەت واتا ئای سی یوو ڕاگیراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان ئاماری گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیەشی ٢٧٢ کەس ڕاگەیاند کە لە ئەو ژمارەیە ٥٧ کەس لە سەقز، ٩٠ کەس لە سنە، ٢٢ کەس لە قوروە، ٢٣ کەس لە بانە، ١٦ کەس لە مەریوان، ٢١ کەس لە بیجاڕ،٢٥ کەس لە کامیاران، ١٣ کەس لە دیواندەرە و پێنج کەس لە دێولان گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها جێگری پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند کە مەترسی گیرۆدە بوون لە کوردستان هەر لە سەرەوەیە و ئەگەر خەڵک ڕێنوێنییە تەندروستییەکان ڕەچاو نەکەن، ئەبێ هاوتچۆکان سنووردار بکەینەوە.

News Code 32962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =