لایەنە نوێیەکانی مەرگی دادوەرە ئێرانیەکە

دەوڵەتی ڕۆمانی زانیاری ڕاست ناخاتە بەردەستی مێدیاکان و بەرپرسانی فەرمی. زۆربەی هەواڵە بڵاو بووەکان تا ئێستا لەسەر بنەمای زانیاریەکە کە لەلایەن سەرچاوە خۆجەییەکانەوە بڵاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆری ٣٠ ی جۆزەردان بوو کە هەواڵی مەرگی غوڵامڕەزا مەنسووری تۆمەتباری دۆسیەی ئابووری بڵاو بووەوە، ئەو ڕووداوە ١٢ ڕۆژ دوای دەسپێکی شوێنگیری کردنی گەندەڵی ئابووری هەندێک فەرمانبەرانی دەسەڵاتی داد ڕووی دا کە هەندێک باس و دەنگۆی لە بیری گشتی ورووژاند.

مەنسووری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە دەگەڕێتەوە ئێران لەسەر ئەو پرسانە شرۆڤە دەدات.

مەنسووری پاش ئەوە لەلایەن پۆلیسی ئینێرپۆلەوە دەستگیر کرا بەڵام بە بۆنەی تەواو نەبوونی بەڵگەکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ ڕادەست کردنەوەی، هەر لەوێ ئازاد بوو.

هەرچەندە مەرگی مەنسووری کاریگەری زۆر ناکاتە سەر ئەو دۆسیە بەڵام بە پێی ڕاگەیاندنی ئێران بە پۆلیسی ئینتێرپۆل ئەرکی پاراستنی مەنسووری لە ئەستۆی ڕۆمانی بوو، هەر بۆیە پۆلیسی ڕۆمانی بەرپرسی مەرگی ناوبراو یان بەهۆی خۆکوژی یان کوشتنیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە باڵوێزی ڕۆمانی کردووە تا سەبارەت بە ڕووداوەکە زانیاری ڕوون ئاشکرا بکات بەڵام وادیارە دەوڵەتی ڕۆمانی لە ئەو کارە خۆی دەدزێتەوە.

ئەو هەڵسوکەوتەی دەوڵەتی ڕۆمانی لە چەند لایەنەوە تاوتوێ دەکرێت:

یەکەم: دەوڵەتی ڕۆمانی زانیاری ڕاست ناخاتە بەردەستی مێدیاکان و بەرپرسانی فەرمی. زۆربەی هەواڵە بڵاو بووەکان تا ئێستا لەسەر بنەمای زانیاریەکە کە لەلایەن سەرچاوە خۆجەییەکانەوە بڵاو بووەتەوە و زۆربەشیان دژی یەکن.

دووهەم ئەوەی کە پۆلیسی ڕۆمانی لە ئەنجامی ئەرکی خۆی بەرانبەر ڕادەست کردنەوەی تاوانبارێک بە ئێران کەمتەرخەمی کردووە.

سێهەم ئەوەی کە بەرپرسانی ڕۆمانی هیچ وێنەیەکی ڕوونیان لە ڕووداوەکە یان جەستەی مەنسووری پێشکەش نەکردووە کە ئەوە خۆی هەندێک ناروونی و دوودڵی خستووەتە نێو بیری گشتییەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە مێدیا دژبەرەکان لەسەر شەپۆل سواری بکەن.

News Code 32954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =